گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکەى سودان 30 کەسى تێپەڕاند

2019.06.03 - 22:21
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکەى سودان 30 کەسى تێپەڕاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەگوێرەى سەرچاوە تەندروستییەکانى سودانى سەر بە ئۆپۆزسیۆن، ژمارەى کوژراوانى ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە گەیشتۆتە سەرو 30 کەس. . لیژنەى پزیشکانى سودانى سەر بە ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە ئەوەى ئاشکراکردووە، ژمارەى ئەو کەسانەى لە خۆپیشاندانەکەى ناوەڕاستى خەرتومى  پایتەختى سودان کوژراون بۆ زیاتر لە 30 کەس بەرزبونەتەوە. . لیژنەى پزیشکانى سودان ڕاشیگەیاندووە: "ئەگەرى هەیە لەو ژمارەیەى ئێستا کە هەیە، ژمارى کوژراو بریندارەکانى مانگرتنەکە زیاتر بن". . بۆ بەردەوامیدان بە داواکارییەکانیان بۆ گواستنەوەى دەستەڵاتى سەربازى بۆ مەدەنى، ئۆپۆزسیۆنى سودان لەبەردەم بارەگاى سەرەکى سوپاى سودان مانگرتنیان ڕاگەیاند، پاشان بەگوێرەى ووتەى هێزە سیاسیەکانى ڕاگەیاندنى ئازادى و سەربەخۆیى لەو وڵاتە کە سەرپەرشتى خۆپیشاندانەکە دەکەن: "دەزگاى ئاسایش و پاڵپشتى خێراى سودان هەڵیانکوتاوەتە سەر خۆپیشاندەران و خۆپیشانداکەیان سەرکوت کردووە". . لەوەڵامدا شەمسەدین کەباشى، وتەبێژى ئەنجومەنى سەربازى سودان، ڕەتیکردەوە کە ئەوان هەڵیانکوتابێتە سەر خۆپیشاندەران، ڕایگەیاند: "ئەو ناوچەیەى خۆپیشاندەرانى لێبووە ناوچەیەکى مەترسیدارە" و هاوکات بەرپرسیاریەتى خۆى بۆ پاراستنى گیانى خۆپیشاندەران پیشانداوە. . .