ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى رایگەیاند، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 جیاواز له ساڵانی رابردوو، به پڕۆژه یاسایه‌كی سیاسی هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه هه‌موو لایه‌نه شیعه و سوننه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی جه‌ماوه‌رێكی فراوان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، زۆرترین ده‌ستكه‌وت له بودجه‌دا بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەیادە نەجاڕ، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى و ئەندامى لیژنەى ئابورى لە پەرلەمانى عێراق (28ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکى ڤیدیۆیى بۆ میدیاى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە "ناس کورد" بینیوویەتى ئاماژەى بەوە کرد "بڕگه‌ی 11 كێشه‌ی سه‌ره‌كی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ندێك لایه‌نی شیعه ژماره‌یه‌ك كێشه‌یان هێنابووه ناو پڕۆژه‌یاساكه، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به په‌رله‌مانه‌وه نه‌بوو، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا زۆرترین ده‌نگ له‌ڕێگه‌ی نانه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن".
رونیشیکردەوە، بەشێک لەوانە داوایان ده‌كرد، نرخی دۆلار بۆ دۆخی به‌ر له به‌رزكردنه‌وه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه، كه ئه‌مه بابه‌تێكه هیچ په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مانه‌وه نییه، به‌ڵكو به بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌تی عێراقه‌وه په‌یوه‌سته، ئه‌م هه‌وڵانه‌شیان بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه دوابكه‌وێت.
جەختیشى کردەوە، ئه‌و به‌شه‌ی بۆ پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا دیاریكراوه، كه‌مترین مافی داراییه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئێستا به‌رهه‌ڵستی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه ده‌كه‌ن، قه‌باره و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له‌ناو په‌رله‌مان له‌و ئاسته‌دا نییه، بتوانن كێشه بخه‌نه به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه.
وتیشى، كێشه گه‌وره‌كه له‌ناو لایه‌نه شیعه‌كان له په‌رله‌مان له‌سه‌ر هاوسه‌نگی دابه‌شكردنی بودجه‌ی پارێزگاكان بوو نه‌ك ته‌نیا پشكی هه‌رێم له بودجه.