ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دانیشتنى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە چەند کاتژمیرێکى دیکە دوادەکەوێت، بەڵام فشار هەیە ئەمشەو تێپەرێنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەرێم کەمال ئاغا لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ میدیاى حزبەکەى کە "ناس کورد" بەواداچوونى بۆ کردووە وتى "ئەوەى پەیوەستە بە هەرێم لە لیژنەى دارایی دەربازى بووە، دەبێت هەرێم سەرجەم ئەو دەقە جێبەجێ بکات کە پەسەندکراوە بۆ ئەوەى پشکى 12.67%ى بودجە وەربگرێت".
وتیشى بۆ دوو کاتژمێرى دیکە دەنگدان دواخراوە، بەڵام فشار هەیە کە ئەمشەو تێپەڕێنرێت.
هەرێم کەمال ئاغا جەختیکردەوە،هیچ کێشەیەکى پەیوەست بە پشکى هەرێم نەماوە و ئەو دەقەى پەسەندکراوەتیمى هەردوو حکومەت پێی رازین و لیژنەى داراییش رازییە.