گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەلئەسەدی: لەگەڵ بودجەدا مژدەیەك هەیە بۆ حەشدی شەعبی

2021.03.28 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلئەسەدی: لەگەڵ بودجەدا مژدەیەك هەیە بۆ حەشدی شەعبی

ناس کورد-

ئەحمەد ئەلئەسەدی سەرۆكی گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانی رایگەیاند لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەدا مژدەی گێڕانەوەی ئەو چەكدارانەی حەشد دەبیستن كە گرێبەستیان هەڵوەشێنراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەسەدی لە ڕاگەیەنراوێكدا فەسڵبووەكانی ڕیزەكانی حەشدی شەعبی دڵنیاكردەوە كە پارەی پێویست لە بودجەی 2021 تەرخان كراوە بۆ گێڕانەوەی ئەوانەی گرێبەستیان هەڵوەشێنراوەتەوە و وتیشی گێڕانەوەی ئەوانە "پرسی یەكەمی ئێمەیە".

 

راگەیەندراوەکەى ئەسەدى لە کاتێکدایە کە پەرلەمانتاری لیستی سائیرونی سەدر بەدر زیادی ڕایگەیاند: سیمای دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی بودجە ڕوون نییە و ناكۆكییەكان بەردەوامن تەنانەت لەپارەی پشكی هەرێمیشەوە رێككەوتنی 100% نەكراوە.   

  

زیادی لە بەیاننامەیەكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆكردووە (28 ئازاری 2021) ڕوونیكردووەتەوە بەهۆی زیادكردنی هەندێ بڕگە و مادەوە ناكۆكی و ناڕەزایی لە لیستەكانیتر دروست بووە و تائێستا (9:40 ئێوراە) كۆدەنگی و سازان لەسەر بودجە دروست نەبووە.  

  

پەرلەمانتارەكەی سەدر ئەوەشی وتووە: ئەوەی دەڵێت بودجە ئامادەیە بۆ دەنگدان ئەوە قسەیەكی ناڕاست دەدات و چاوەڕوانی یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانین بەتایبەت لەبارەی نرخی دۆلارەوە كە ئاخۆ لە بودجەدا بمێنێت یان لابرێت.   

  

بەقسەی زیادی داواكاریی بەردەوامیش هەیە بۆ گێڕانەوەی فەسڵكراوان و ئەمەش ناكۆكییەكانی توندتر كردووە.   

  

لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە چەند جارێک وادەى دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دیارى کرا و بەڵام دواخرا دواهەمینیان دواخستنى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان بوو بۆ کاتژمێر 9ى ئەمشەو و تا ئێستاش دیار نییە کە دانیشتنەکە دەکرێت یان نا؟.