ناس كورد-
پەرلەمانتاری لیستی سائیرونی سەدر بەدر زیادی ڕایگەیاند: سیمای دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی بودجە ڕوون نییە و ناكۆكییەكان بەردەوامن تەنانەت لەپارەی پشكی هەرێمیشەوە رێككەوتنی 100% نەكراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زیادی لە بەیاننامەیەكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆكردووە (28 ئازاری 2021) ڕوونیكردووەتەوە بەهۆی زیادكردنی هەندێ بڕگە و مادەوە ناكۆكی و ناڕەزایی لە لیستەكانیتر دروست بووە و تائێستا (9:40 ئێوراە) كۆدەنگی و سازان لەسەر بودجە دروست نەبووە.
پەرلەمانتارەكەی سەدر ئەوەشی وتووە: ئەوەی دەڵێت بودجە ئامادەیە بۆ دەنگدان ئەوە قسەیەكی ناڕاست دەدات و چاوەڕوانی یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانین بەتایبەت لەبارەی نرخی دۆلارەوە كە ئاخۆ لە بودجەدا بمێنێت یان لابرێت.
بەقسەی زیادی داواكاریی بەردەوامیش هەیە بۆ گێڕانەوەی فەسڵكراوان و ئەمەش ناكۆكییەكانی توندتر كردووە.
لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە چەند جارێک وادەى دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دیارى کرا و بەڵام دواخرا دواهەمینیان دواخستنى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان بوو بۆ کاتژمێر 9ى ئەمشەو و تا ئێستاش دیار نییە کە دانیشتنەکە دەکرێت یان نا؟.