گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی پەڕلەمان نرخی دۆلاری لە بودجەدا لابرد

2021.03.28 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەڕلەمان نرخی دۆلاری لە بودجەدا لابرد

ناس كورد-

سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاوێژكاریی عێراقی ڕایگەیاند پاش مشتومڕێكی گەرمی ناو لیژنەی دارایی لەبارەی نرخی دۆلار ڕێككەوتن كراوە كە نرخی نەوت بكرێت بەدینار بۆ ئەوەی لە كێشەی باسكردنی بەهای دۆلار ڕزگاریان ببێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد عەلائەدین، سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاوێژكاریی عێراقی لە هەژماری خۆی "تویتەر" ڕایگەیاند (28 ئازاری 2021)، پاش گفتوگۆیەكی گەرم و ناكۆكییەكی زۆر لەنێوان لیستە سیاسییە گەورەكان لەبارەی نرخی دۆلارەوە، بریاردراوە نرخی نەوتی فرۆشراو بەدینار بشكێنرێتەوە و ئەو بڕگەیەی باسی نرخی دۆلار دەكات لە بودجە هەڵبگیرێت. 

بەگوێرەی لێكدانەوەی فەرهاد عەلائەدین كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، لەگەڵ لابردنی ئەم بڕگەیە، كێشەی بەهای دۆلاریش لەناو پەرلەمان كۆتایی دێت بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخە حكومییەكەیدا بكرێت. 

 

پێشتر سەرۆكی لیژنەی دارایی هەیسەم جبوری ڕایگەیاندبوو، بۆ دەرچوون لە كێشمەكێشی نرخی دینار و دۆلار پێشنیاری كردووە نرخی نەوتی فرۆشراو بە دینار بشكێنرێتەوە بەنرخی حكومەت و لەبودجەدا باسی نرخی دۆلار نەكرێت كە تایبەتمەندیی حكومەت و بانكی ناوەندییە.