گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فراکسیۆنێک هەڕەشەى بایکۆتى دانیشتنى ئەمشەوى پەرلەمانى عێراق دەکات

2021.03.28 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنێک هەڕەشەى بایکۆتى دانیشتنى ئەمشەوى پەرلەمانى عێراق دەکات

ناس کورد-

فراكسيۆنى نەهجى نیشتیمانى لەپەرلەمانى عێراق بایکۆتکردنى دانیشتنى ئەمشەوى پەرلەمانى لەسەر بودجە ڕاگەیاند و بۆ ئەو کارەش چەند خاڵێکى ناکۆکى لەگەڵ بودجەکەدا ئاشکرا کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن عەقابى، ئەندامى ئەندامانى فراکسیۆنى نەهجى نیشتیمانى لەپەرلەمانى عێراق (28ى ئازارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان بایکۆتى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان دەکات گەر بێتو چارەسەرى کۆمەڵێک مادەى مەترسیدارى ناو پڕۆژە یاساى بودجە نەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نزیکەى 40 تێبینیان لەسەر پڕۆژە بودجەکە هەیە.

 

عەقابى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کە تێبینى دۆخە گشتیەکەش دەکات ناکۆکى گەوهەرى هەیە بەتایبەت لەبارەى پرسى دارایى لەگەڵ هەرێمدا و تا ئەم چرکەساتەش یەکلایى نەکراوەتەوە.

 

عەقابى جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، هێشتا لەناو بودجەکەدا دەرچەى جیاجیا هەیە کە لەشێوەى پڕۆژەکانى ڕابردوو دەکەن و هێچ پابەندبونێکى یاسایى دیارینەکراوە لەبەرامبەر هەرێمدا ئەگەر پابەند نەبوو.



ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، لەبارەى قەرزى دەرەکیشەوە، هیچ گەرەنتیەکى سیادى دانەنراوە و ئەوانەش خاڵى ناکۆکن لەناو بودجەکەدا دەبێت یەکلایى بکرێنەوە و دەشبێت ئەو بودجەیە دواى چاککردنى ئەو خاڵانە تێپەڕێت لەبەرژەوەندى هاوڵاتیان چونکە بەو شێوەیە زیانێکى زۆرى بۆ سەرداهاتى دەوڵەت و هاوڵاتیان هەیە.