گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان: هەرێم سازشی لە هەندێک لە داواکارییەکانى کردووە

2021.03.28 - 21:01
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان: هەرێم سازشی لە هەندێک لە داواکارییەکانى کردووە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، هەرێم سازشى لە هەندێک لە داواکارییەکانى کردووە  لیژنەکەیان لەسەر مادەى 11ى پرۆژە یاساى بودجە گەیشتووەتە ڕێککەوتن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیخڵاس دلێمى ئەندامى لیژنەى دارایى (یەکشەممە، 28ى ئازارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، لیژنەکەیان لە دەرەوەى ئەنجومەنى وەزیران کۆبونەوەى چڕیان ئەنجامدا و گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر سەرجەم مادە ناکۆکەکان.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ڕێککەوتن لە نێوان کوتلە سیاسیەکاندا هەیە بۆ تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجە، ناکۆکى لەسەر بڕگەى قەرزى نوێ هەبوو و لە ئەگەرى تێنەپەڕاندنى بڕگەى شوێنگرەوەیان بۆ دۆزیوەتەوە.

 

دلێمى جەختیلەوەشکردووەتەوە، هەرێمى کوردستان سازشى لە هەندێک لە داواکاریەکانى کردووە و لیژنەى داراییش دەنگى بە سەرجەم مادەکانى بودجە داوە.

 

سەبارەت بە پشکى هەرێم ئەوەى ڕونکردووەتەوە، ئەندامانى لیژنەکە ڕازی بوون بە مادەى 11ى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان، ئەویش بەوەى ڕۆژانە بەهاى 460 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات و بڕى تێچووى دەرهێنانى لێ ببڕدرێت هەروەها داهاتى نانەوتى ڕادەست بکات، لەبەرامبەردا حکومەتى فیدراڵى پشکى هەرێم رادەست دەکات.