گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دواخرا

2021.03.28 - 20:23
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دواخرا

ناس کورد- 

دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجەى گشتى بۆ کاتژمێر 9ى ئەمشەو دواخرا و لە ئێستادا سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواخستنى دانیشتنى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە بودجەى گشتى عێراق لەکاتێکدایە کە کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆتایی هات رێککەوتنى تایبەت بە پشکى هەرێم و رادەستکردنى نەوت دەنگى لەسەر درا.  

  

ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا پشکى هەرێم دەنگى لەسەر دراوە و پەسەندکراوە.  

  

بەپێی ئەو دەقەى لیژنەکە پەسەندیکردووە، هەرێمى کوردستان دەبێت داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان رادەستى بەغدا بکات، ئەگەریش پابەند نەبێت هیچ بڕە پارەیەکى پێنادرێت.  

  

پەسەندکردنى ئەو دەقە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو کاتژمێر حەوتى ئێوارەى ئەمڕۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ پەسەندکردنى بودجە دەستیپێبکردایە، بەڵام تا ئێستا کۆبوونەوەکە دەستیپێنەکردووە.