گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لە پەرلەمانى عێراق تاوتوێى دابەزاندنى نرخى دۆلار دەکرێت

2021.03.28 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
لە پەرلەمانى عێراق تاوتوێى دابەزاندنى نرخى دۆلار دەکرێت

ناس کورد-

ڕۆژنامەى فەرمى عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا لەناو پەرلەمانى عێراق تاوتوێى دابەزاندنى نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى (28ى ئازارى 2021) لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، لە ئێستادا لەناو پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى دابەزاندنى نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکرێت.

 

هەوڵەکەى پەرلەمانى عێراق لە کاتێکدایە کە کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆتایی هات رێککەوتنى تایبەت بە پشکى هەرێم و رادەستکردنى نەوت دەنگى لەسەر درا.  

  

ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا پشکى هەرێم دەنگى لەسەر دراوە و پەسەندکراوە.  

  

بەپێی ئەو دەقەى لیژنەکە پەسەندیکردووە، هەرێمى کوردستان دەبێت داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان رادەستى بەغدا بکات، ئەگەریش پابەند نەبێت هیچ بڕە پارەیەکى پێنادرێت.  

  

پەسەندکردنى ئەو دەقە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو کاتژمێر حەوتى ئێوارەى ئەمڕۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ پەسەندکردنى بودجە دەستیپێبکردایە، بەڵام تا ئێستا کۆبوونەوەکە دەستیپێنەکردووە.