گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’هەرێم سودمەندترە لەبەغدا’’..پێشبینى و شیکردنەوەى نوێ بۆ کاریگەرى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار

2021.03.28 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
’’هەرێم سودمەندترە لەبەغدا’’..پێشبینى و شیکردنەوەى نوێ بۆ کاریگەرى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى پێشووى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم رایگەیاند، لەپرسی دابەزاندنى نرخى دیناردا بەرانبەر دۆلار، هەرێم لە عێراق زیاتر سودمەند بێت، ئەوەش بەهۆى ئاستى بەرهەمى ناوخۆییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس خۆشناو سەرۆکی سەنتەری زانیاری و ستراتیژی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى زمانحاڵى پارتى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "لەرووى تیۆرى و زانستى یەوە پێویست بوو بەهاى دینار بەرانبەر دۆلار کەمبکرێتەوە، لەبەرئەوەى نرخى دینار لەقەبارەى خۆى زیاتر بوو، بەشێکى زۆرى فرۆشى دۆلاریش بۆ سپیکردنەوەى دراو بووە".

 

وتیشى "یەکێک لە ئامانجەکانى دابەزینى بەهاى دینار پەرەپێدانە بە بەرهەمى ناوخۆ، لە عێراق هێشتا بەرهەمى ناوخۆیی نەگەیشتووەتە ئاستى خۆبژێوى، بەڵام لەهەرێم بەشێکى زۆرى خەریکە دەگاتە ئەو ئاستە  و کێبڕکێی زیاترى بەرهەمى بیانى پێدەکرێت، بۆیە هەرێم زیاتر لەو پرسەدا سودمەند دەبێت".

 

بەوتەى ئاراس خۆشناو، تا ماوەى شەش مانگ رەنگە ئەوانەى داهاتیان سنوردارە بەهۆى دابەزینى بەهاى دینارەوە راستەوخۆ زەرمەند بن، بەڵام ناڕاستەوخۆ لەماوەى شەش مانگ تا ساڵێک کاریگەرى ئیجابی ئەو پرسە دەردەکەوێت.

 

باسى لەوەشکرد، بەپێی توێژینەوە زانستییەکان بە گشتى نرخى کاڵا سەرەکییەکان 8-10% زیاد بووە بەهۆى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلارەوە.