ناس کورد-
کۆبونەوەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆتایی هات رێککەوتنى تایبەت بە پشکى هەرێم و رادەستکردنى نەوت دەنگى لەسەر درا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا پشکى هەرێم دەنگى لەسەر دراوە و پەسەندکراوە.
بەپێی ئەو دەقەى لیژنەکە پەسەندیکردووە، هەرێمى کوردستان دەبێت داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان رادەستى بەغدا بکات، ئەگەریش پابەند نەبێت هیچ بڕە پارەیەکى پێنادرێت.
پەسەندکردنى ئەو دەقە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو کاتژمێر حەوتى ئێوارەى ئەمڕۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ پەسەندکردنى بودجە دەستیپێبکردایە، بەڵام تا ئێستا کۆبوونەوەکە دەستیپێنەکردووە.