گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سێ سیناریۆ بۆ دانیشتنى تایبەت بە تێپەڕاندنى بودجە ئاشکرا دەکرێت 

2021.03.28 - 18:26
App store icon Play store icon Play store icon
سێ سیناریۆ بۆ دانیشتنى تایبەت بە تێپەڕاندنى بودجە ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد- 

سەرۆکى فراکسیۆنێکى پەرلەمانى عێراق سێ سیناریۆ بۆ دانیشتنى تایبەت بە تێپەڕاندنى بودجە دەخاتەڕو و بەدوورى دەزانێت بەگوێرەى ڕێککەوتن لەگەڵ کورد بودجە تێپەڕێنرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد خالیدى سەرۆکى کوتلەى بیارق الخیر (یەکشەممە، 28ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندى هەواڵى نیشتمانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، لە دانیشتنى ئەمڕۆ بۆ تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجە پێشبینى سێ سیناریۆ دەکەن، یەکەمیان کە ئەگەرى زیاترە ئەوەیە دانیشتنەکە ئەنجام نەدرێت.

 

سەبارەت بە سیناریۆکانى تر وتویەتى، دووەم ئەوەیە کە ئەگەرى هەیە بە زۆرینەى دەنگ پرۆژەکە تێپەڕێندرێت، سیناریۆى سێیەمیش بریتییە لە تێپەڕاندنى بودجە بە ڕێککەوتن لەگەڵ کورد.

 

خالیدى لە بەشێکى ترى وتەکانیدا باسى لەوەکردووە، هۆکارى ئەوەش بۆ بوونى کێشەى دارایى دەگەڕێتەوە، ئەوەش سەرەڕاى بابەتى ترى وەک دابینکردنى پلەى وەزیفى لە هەندێک لایەنەوە، یەکێکى تر لەوانە کەمکردنەوەى نرخى دۆلارە.

 

سەرۆکى کوتلەى بیارق الخیر ئەوەش ئاشکرادەکات، هەروەها کوردیش کێشەیان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى هەیە ئەوەش بەهۆى کێشەکانى پێشووەوە کە ئێستاش بەردەوامن، تێپەڕاندنى بودجەش بە زۆرینە مەترسیدارە، چونکە ئەو کێشانە دەگوازرێنەوە بۆ بودجەى داهاتووش وەک حکومەتەکانى پێشوو کردیان، بۆیە کێشەکان زیاتر دەبن.