گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لیژنەى دارایى ئامادەکارییەکانى بۆ تێپەڕاندنى پڕۆژەى بودجە تەواوکرد

2021.03.28 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایى ئامادەکارییەکانى بۆ تێپەڕاندنى پڕۆژەى بودجە تەواوکرد

ناس كورد-

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق بە سەرۆکایەتى سەرۆکى پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکاریەکانى تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجە کۆبووەوە، پێش ئەوەى پڕۆژەکە ئەمڕۆ بخرێتە دەنگدانەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق (یەکشەممە، 28ى ئازارى 2021) بڵاویکردووەتەوە، حەلبوسى سەرۆکایەتى دانیشتنێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى کردووە.

 

ئەوەش هاتووە، کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر تەواوکردنى ئامادەکاریەکانى تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021.

 

پێشتریش سەرچاوەیەکى پەرلەمانیى ئەوەى ئاشکرا کردبوو، هەرسێ سەرۆکایەتیەکە لەگەڵ وەفدى کوردى و سەرۆکاى کوتلە سیاسیەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاساى بودجە کۆبونەتەوە.

 

لەلایەکى ترەوە ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باسى لەوەکرد، شاندی باڵای هەرێم و کوتلە پەرلەمانییەکان لەسەر ماددەی 11 لە بودجەی 2021ی عێراق کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن، پێش دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان لیژنەی دارایی کۆبونەوەیەک بۆ کۆتایهێنان بە مشتومڕەکانی چەند مادەیەک ئەنجامدەدات.  

 

بڕیارە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی 2021ێ عێراق ئەنجامبدرێت.