گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانێکى جیاواز لە دارایى پەرلەمانەوە لەبارەى رێککەوتنى هەرێم و بەغدا

2021.03.28 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى جیاواز لە دارایى پەرلەمانەوە لەبارەى رێککەوتنى هەرێم و بەغدا

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ئاماژە بە بەردەوامبوونى کۆبوونەوەى لیژنەى دارایى بە ئامادەبوونى سەرۆکى پەرلەمان دەکات و جەختدەکاتەوە لەوەى کە تائێستا ماددەى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان یەکلانەبۆتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (28ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد "لە کاتژمێر سێ وە تا ئێستا کۆبونەوەی لیژنەی دارایی بە ئامادەبونی سەرۆکی پەرلەمان بەردەوامە".

 

دەشڵێت "تا ئێستا مادەی یانزە یەکلانەبۆتەوە، ئەم ئێوارەیە پێش کۆبونەوەی پەرلەمان کۆبونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کوتلەکان بۆ هەمو ئەو مادانە دەکرێت کە تا ئێستا ناکۆکیان لەسەرە."

 

لێدوانەکەى هۆشیار عەبدوڵا لە کاتێکدایە کە پێشتر بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سەباح" ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، " شاندی باڵای هەرێم و کوتلە پەرلەمانییەکان لەسەر ماددەی 11 لە بودجەی 2021ی عێراق کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن." 

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان، لیژنەی دارایی کۆبوونەوەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە مشتومڕەکانی چەند مادەیەک ئەنجامدەدات. 

 

بڕیارە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی 2021ێ عێراق ئەنجامبدرێت.