گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ڕاوێژکارێکى کازمى داواى بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بودجەدا دەکات

2021.03.28 - 15:40
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى کازمى داواى بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بودجەدا دەکات

ناس کورد- 

ڕاوێژکارێکى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەپێویستى دەزانێت سندوقى سەقامگیرى بۆ بودجەى ساڵى 2021 دابنرێت و داواش دەکات نرخى بەرملێک نەوت بە 70 دۆلار دابنرێت بۆ ئەوەى قەرز نەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (یەکشەممە 28ى ئادارى 2021) مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکارى ئابوریى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، سندوقى سەقامگیریى بودجە وەکو سندوقێکى سیادى بۆ چارەسەرى هەڵئاوسان و کەمبوونەوەى داهاتە و پێویستە لە بودجە دابنرێت، لەبەر ئەوەى داهاتەکانى نەوت زیاتر لە 92% کۆى داهاتى گشتى پێکدەهێنن لە بودجەدا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، پێویستە نرخى نەوت لەبودجەی 2021دا کەمتر نەبێت لە 70 دۆلار بۆ ئەوەى پەنا نەبرێتە بەر قەرزکردن بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان لەبودجەکەدا.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق نرخى بەرمیلێک نەوتى لە 42 دۆلارەوە بۆ 45 دۆلار بەرزکردەوە، بەڵام تا ئێستا گۆڕانکارییەکان لەنرخى نەوتتدا لەنێوان 64 بۆ 70 دۆلاردایە.