گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

محەمەد عەلی لەگەڵ کەمکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی درایەبەر دەستڕێژی گولـلە

2021.03.28 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەد عەلی لەگەڵ کەمکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی درایەبەر دەستڕێژی گولـلە

ناس کورد- هەڤاڵ غالب

بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێگای نێوان چەمچەماڵ – سەنگاو پیاوێکی تەمەن 52 ساڵ لەکاتی شۆفێریدا و لەوکاتەی لەسەر تاسەیەک خێراییەکەی کەمدەکاتەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا، قائیقامی چەمچەماڵیش دەڵێت، گومان دەکرێت بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پێشترەوە کوژرابێت.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئازاری 2021، تەرمی هاووڵاتییەک لە قەزای چەمچەماڵ دۆزرایەوە کە پیاوێکی تەمەن 52 ساڵە.

 

رەمک رەمەزان، قائیمقامى چەمچەماڵ بە "ناس کورد"ى راگەیاند، " کوژراوەکە ناوى محمد عەلى ئەحمەدە و ناسراوە بە (محەمەدى حاجى عەلى)  و دانیشتووى گوندى مەملەحەى سەر بە ناحیەى سەنگاوە و تەمەنی 52 ساڵە و خێزاندارە."

 

وتیشى، " ڕووداوەکە لەنێوان چەمچەماڵ و سەنگاو روویداوە و نزیک کاتژمێر 5:00ى بەرەبەیان بووە، دەست بەجێ هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنى ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە و تەرمەکەش بۆ پزیشکى دادوەرى سلێمانى نێردراوە."

 

قائیمقامى چەمچەماڵ ئاشکراى کرد، تا ئێستا سکاڵا تۆمار نەکراوە و گوماندەکرێت پەیوەندى بە کێشەیەکى کۆمەڵایەتى ڕابردووەوە هەبێت، بۆیە پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە.

 

دوو سەرچاوەى پۆلیس کە داوایان کرد ناویان نەهێنرێت بە "ناس کورد"یان وت، " کاتژمێر 5:00ى بەیانى لە نزیک بنکەى مەشقى پیادەى کەرکوک لە مەنیلەى نزیک ناحیەى شۆرش لەکاتی ڕاوەستانی ئۆتۆمبێلەکە لە تاسەیەک تەقە لە محەمەد عەلی کراوە و لەناو ئۆتۆمبیلەکەى خۆیدا کوژراوە".

 

بەوتەى سەرچاوەکان، محەمەد عەلی ئۆتۆمبێلى پیکابى پێ بووە و ژمارەیەکى زۆر گولـلە بەرخۆى و سەیارەکەى کەوتووە و هەر لەوێدا گیانى لەدەستداوە، تاکو ئێستاش سکاڵا تۆمارنەکراوە ."

 

بەپێى زانیارییەکانى ناس کورد ئەو پیاوە پێشتر کێشەیەکى کۆمەڵایەتی هەبووە، بەڵام تائێستا روون نیە کە هۆکارى کوشتنەکەى ئەو کێشەیە بێت.