گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دواخرا

2021.03.28 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دواخرا

ناس کورد-

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی پەرلەمانی بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە لە کاتژمێر 3:00-وە بۆ کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دواخست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "گفتوگۆکانی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بەردەوامە و بەوبۆنەیەوە دانیشتنی پەرلەمان خرایە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە."

 

لە ناو پەرلەماندا چەندین دەنگ بەرزبوونەتەوە بۆ گەڕانەوەى نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە پڕۆژەیاساکەدا، بە شێوەیەکی گشتی، فراکسیۆنەکانی سائیرونی موقتەدا سەدر و ڕەوتی حیکمە و کورد لەگەڵ ئەوەدان بودجە تێپەڕێنرێت، بەڵام هاوپەیمانی فەتح بوون بە دوو بەشەوە و هەندێکیان لەگەڵیدان و هەندێکیان دژن. ئەو لایەنانەى لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەدا نین لەگەڵ تێپەڕاندنی بودجەش نین چونکە پڕۆژەیاساکە بودجەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تێدایە.  

  

دوێنێ لیژنەی دارایی چەندین کۆبوونەوەى لەگەڵ وەزیرانی نەوت، دارایی، پلاندانان، کارەبا، بازرگانی، ئاوەدانکردنەوە، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکى ئەنجومەنی ڕاژە لە حکومەتی عێراق ئەنجامدا بۆئەوەى ئەو بڕگانەى هێشتا کێشەیان لەسەرە یەکلایی بکەنەوە.  

  

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەى کرد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاشکرای کرد، "تاوتوێی نرخی دۆلار و دەرهاوێشتە و دەرئەنجامەکانی کرا بە تایبەت بەرزبوونەوەى نرخی شتومەک، هەروەها چەندین چارەسەر و شێوازی قەرەبوو خرانەڕوو."  

  

بەشیر حەداد باسی لەوەشکرد کە "کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکرێت و لیژنەیەکی هاوبەشی پەرلەمان و حکومەت پێکدەهێنرێت بۆ چۆنیەتی پارێزگاریکردن لە نرخ بەبێ ئەوەى کاریگەری بکاتە سەر دۆخی بازاڕ."  

  

باسی لەوەشکرد کە "ئەمڕۆ پێش دانیشتنەکە بۆ دەنگدان لەسەر بودجە سەرۆکایەتی پەرلەمان چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فراکسیۆنەکان دەکات."  

  

بەشیر حەداد ئاشکراشی کرد کە شاندی هەرێم ڕازی بووە بەو دەقەی کە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە لەبارەى پشکی هەرێم و دەڵێت، "لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەو ڕێککەوتنەی جێگیرکردووە و بووەتە بڕگەیەکی جێگیرکراو لە پڕۆژەیاسای بودجەدا."  

  

هاوکات لیژنەی دارایی دەقێكی نوێی گەڵاڵە كردووە لەبری دەقە حكومییەكەی ڕەشنوسی بودجەی 2021 كە رادەستكردنی بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەخۆ دەگرێت لەلایەن هەرێمەوە لەگەڵ لێدەركردنی تێچوونی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و پاڵاوتنی ناوخۆیی بەجۆرێك لە 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كەمتر نەبێت.  

  

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە میانەی بەشداریكردنی لە مێزگردێكی ئەلەكترۆنی تایبەت بە گروپی "پەنجەرە" كە "ناس كورد" بەشداریی تێدا كردووە (27 ئازاری 2021) روونیكردەوە، دوا داڕشتنەوەی دەقی مادەی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لە ڕەشنوسی بودجەی 2021 بەجۆرێكە هەرێم پابەند دەكات بە ڕادستكردنی بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا لەگەڵ لێدەركردنی خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و پترۆ دۆلار بەجۆرێك كە بڕی ڕادەستكراو لەبەهای 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە كەمتر نەبێت بەنرخی فرۆشی كۆمپانیای سۆمۆ.  

  

ناجی ردیس سعێدی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانێتی سائیرونی سەربە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات ئ