گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی؟

پێنج ملیۆن هاووڵاتی عێراقی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بێبەش دەبن

2021.03.28 - 13:49
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج ملیۆن هاووڵاتی عێراقی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بێبەش دەبن

ناس كورد-

عیماد یۆحەننا، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ کاروباری پێکهاتەکان ڕایگەیاند، بڕیاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات پێچەوانەی بنچینەی یاسا کارپێکراوەکانە، دەشڵێت، بەردەوام بوون لەسەر ئەو هەڵەیە پێنج ملیۆن عێراقی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بێبەش دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیماد یۆحەننا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا بۆ میدیا عێراقیییەکان ( 28ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆکردووە وتی، "بڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدان لەدەرەوەی وڵات پێچەوانەی ئەو یاسا ڕەسەنەیە کە ڕێگە بەعێراقییەکانی دەرەوە دەدات بەشداریی لەهەڵبژاردنەکانی  داهاتوودا بکەن".

 

ئەوەشی وتووە، "چەندین کوتلە و حیزبی سیاسی هەن کە دژایەتی خۆیان بۆ بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەربڕیوە، ئەو بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا ملیۆن و نیوێک مەسیحی لەمافی دەنگدان بێبەش دەکات".

 

یۆحەننا هۆشداری ئەوەشی داوە، "ئەگەر ئەو بۆشاییە یاساییە چارەسەرنەکرێت، لەنێوان چوار بۆ پێنج ملیۆن عێراقی بێبەش دەبن لەبەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان" .

 

وتیشی، "پەرلەمان خواستی هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی لە ماوەکانی داهاتوودا، زۆربەی پەرلەمانتاران چاوەڕێی پێکهێنانی دادگای فیدراڵی بوون بۆ ئەوەی 10 داواکاری دژی یاسای دەنگدان تۆماربکەن". 

 

یۆحەننا ئەوەشی وتووە، "حکومەت تێبینی خۆی هەیە لەسەرهەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەڵام ترسی هەیە دەرگا بۆهەموارکردنەوەی یاساکە بکرێتەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان".