کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لیژنەى بینینى مانگ لە هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "سبەینێ یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە". راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەقفى سونى عێراق لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد ئەمڕۆ (دووشەممە) کۆتا رۆژى مانگى رەمەزان بوو و بەوپێیەش سبەینێ (سێشەممە) یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە. . ئەمە لەکاتێکدا کە حەوت وڵات رۆژى چوارشەممەیان کردە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان و بەوپێیەش سبەینێ (سێشەممە) لەو حەوت وڵاتە تەواوکارى مانگى رەمەزانە. . بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى عێراقى (واع) هەریەک لە وڵاتەکانى (ئێران، مالیزیا، ئەندەنوسیا، ئوستوراڵیا، نیوزلەندا، فلیپین، یابان) رۆژى چوارشەممەیان کردە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان. .