گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

سلێمانی؛ گەنجێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

2021.03.28 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ گەنجێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

 ناس کورد-

لە ناوچەی تانجەرۆ لە سلێمانی گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ لەکاتی کارکردن بە ڕووداوێکی نادیار  و گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی "122" بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ بەناوی 'فەرمان سالار' لەکاتی کارکردن لەشوێنی کارەکەی لە تانجەرۆ بە ڕووداوێک و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا کە تائێستا ڕوون نەبووەتەوە هۆکارەکەی چی بووە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تیمەکانمان دەستبەجێ بەڕێکەوتن بەرەو شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام پێش گەیشتنی تیمەکانمان گیانی لەدستدابوو و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری".