گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بڕیاری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گۆڕانکاریی بەسەردا هات

2021.03.28 - 11:00
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیاری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گۆڕانکاریی بەسەردا هات

ناس کورد-

بڕیاری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گۆڕانکاریی بەسەردا هات و وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، پشکنینی ئوتومبێلە بێ سەرەتا و تۆمارنەکراوەکان ئوتومبێلەکانی خوار مۆدیل 2001یش دەگرێتەوە و تاوەکو 1ی 4 دوا مۆڵەتە بۆ تۆمارکردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبیژی هاتوچۆی هەولێر (یەکشەممە 28ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " پشکنینی ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان وتۆمارنەکراوەکان ئوتومبێلەکانی خوار مۆدیل 2001یش دەگرێتەوە بۆیە هەمووان دەتوانن سەردانی سەنتەری پشکنین بکەن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوا وادە بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان ڕۆژی 2021/4/1-ە، بۆیە داوایان لێدەکەین کەلەم ماوەیە سەردانی بنکەی پشکنین بکەن بۆ پشکنینی ئوتومبێلەکانیان کە ئەو بڕیارە هەمو مۆدێلەکانی ئوتومبێلەکانیش دەگرێتەوە و هەر کەسێک دوابکەوێت و لەو ماوەیە سەردان نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لەهەر بڕیارێک کەلەداهاتوو دەربچێت."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی بڕیارەکانی پێشووتر، بڕیاری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و تۆمارنەکراوەکان، ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل 2001ی نەدەگرتەوە.