گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە ببینە

دوو دیاردەى گەردونی لە ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان

2021.03.28 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
دوو دیاردەى گەردونی لە ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان

ناس کورد-
کەشناسێکی عێراقی چەند وێنەیەکی دەگمەن و سەرنجڕاکێشی دیاردەیەکی گەردونی بڵاوکردەوە کە شەوی ڕابردوو لە ئاسمانی شاری بەغدا ڕوویداوە و دەڵێت، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممەش، مانگ لە نزیکترین خاڵی لە زەویەوە دەبێت کە پێی دەوترێت "مانگی زەبەلاح".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتییە، کەشناسی دیاریی عێراقی (28ی ئازاری 2021) چەند وێنەیەک لە هەژماری فەیسبوکەکەى بڵاوکردووەتەوە کە "ناس کورد" بینویەتی و نوسیویەتی، "شەوی ڕابردوو لە ئاسمانی بەغدای پایتەختدا دیاردەیەکی گەردونی ڕوویداوە کە تێدا نەیزێکێک بە ئاسمانی بەغدادا تێپەڕیوە و دواتر سووتاوە ".


عەتییە لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "ئەمشەو کاتژمێر 9:48، مانگ لە ئاسمانی عێراق تەواو دەبێت و دواتر زۆر لە زەوییەوە نزیک دەبێتەوە، ئەو دیاردەش پێی دەوترێت مانگی زەبەلاح، هەرچەندە مانگی داهاتوو دەرکەوتنی گەورەترین مانگی زەبەلاحی ساڵی 2021 ڕوودەدات".

me_ga.php?id=15640