گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەدر: لەگەڵ هەرێمدا رێككەوتوین و دانیشتنەكانی پێشوو چارەسەری تێدا بووە

2021.03.28 - 00:05
App store icon Play store icon Play store icon
بەدر: لەگەڵ هەرێمدا رێككەوتوین و دانیشتنەكانی پێشوو چارەسەری تێدا بووە

ناس كورد_

سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق حەسەن شاكر كەعبی بە كەناڵی فەرمی ڕاگەیاند دانیشتنەكانی هەفتەی ڕابردوو "قەیرانی هەرێمی كوردستانی لە بودجە چارەسەر كردووە و گەشتوینەتە لێكگەیشتن". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەعبی لە دیدارێكدا لە كەناڵی فەرمی عێراق كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆكردووە (28 ئازاری 2021) جەختیكردەوە "دانیشتنەكانی هەفتەی ڕابردوو قەیرانی هەرێمی كوردستانی چارەسەر كردووە لە بودجە و گەیشتوینەتە لێكگەیشتن".

 

هەروەها وتیشی "هیوامان هەیە سبەی رێژەی یاسایی ئەندامان ئامادەبن و ئەوەی دەبینین هەبوونی حەماسەتە بۆ تێپەڕاندنی بودجە".

 

جەختیشیكردەوە "دواخستنی بودجە رەتدەكەینەوە چونكە زیانی بۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق هەیە".

 

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە میانەی بەشداریكردنی لە مێزگردێكی ئەلەكترۆنی تایبەت بە گروپی "پەنجەرە" كە "ناس كورد" بەشداریی تێدا كردووە (27 ئازاری 2021) روونیكردەوە دوا داڕشتنەوەی دەقی مادەی پەیوەست بەهەرێمی كوردستان لە ڕەشنوسی بودجەی 2021 بەجۆرێكە هەرێم پابەند دەكات بە ڕادستكردنی بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا لەگەڵ لێدەركردنی خەرجە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و پترۆ دۆلار بەجۆرێك كە بڕی ڕادەستكراو لەبەهای 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە كەمتر نەبێت بەنرخی فرۆشی كۆمپانیای سۆمۆ.