گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە لیژنەی داراییەوە

پەرلەمانتارێك دوا داڕشتنی مادەی پەیوەست بە پشكی هەرێم لە بودجە ئاشكرا دەكات

2021.03.27 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێك دوا داڕشتنی مادەی پەیوەست بە پشكی هەرێم لە بودجە ئاشكرا دەكات

ناس كورد_

لیژنەی دارایی دەقێكی نوێی گەڵاڵە كردووە لەبری دەقە حكومییەكەی ڕەشنوسی بودجەی 2021 كە رادەستكردنی بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەخۆ دەگرێت لەلایەن هەرێمەوە لەگەڵ لێدەركردنی تێچوونی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و پاڵاوتنی ناوخۆیی بەجۆرێك لە 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كەمتر نەبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە میانەی بەشداریكردنی لە مێزگردێكی ئەلەكترۆنی تایبەت بە گروپی "پەنجەرە" كە "ناس كورد" بەشداریی تێدا كردووە (27 ئازاری 2021) روونیكردەوە دوا داڕشتنەوەی دەقی مادەی پەیوەست بەهەرێمی كوردستان لە ڕەشنوسی بودجەی 2021 بەجۆرێكە هەرێم پابەند دەكات بە ڕادستكردنی بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا لەگەڵ لێدەركردنی خەرجە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و پترۆ دۆلار بەجۆرێك كە بڕی ڕادەستكراو لەبەهای 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە كەمتر نەبێت بەنرخی فرۆشی كۆمپانیای سۆمۆ. 

 

ناجی ردیس سعێدی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانێتی سائرۆنی سەربە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات سبەی یەکشەممە پەرلەمان پرۆژەیاسای بودجە پەسەندبکات،دەشڵێت، کۆدەنگییەک لای لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی بودجە دروست بووە.

 

ماجدە تەمیمى، ئەندامى لیژنەى دارایى (شەممە 27ى ئازارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، کۆبونەوەى لیژنەى دارایى 8 کاتژمێرى خایاند و هەریەکە لە وەزارەتى دارایى، نەوت، بازرگانى، پلاندانان، کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و کارەبا ئامادە بوون، ئەوەش سەرەڕاى سەرۆکى ئەنجومەنى خزمەتگوزارى فیدراڵى و وەکیل وەزیرى دارایى و بەرێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى بازرگانى.  

  

ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکاندا بڕیاردراوە بە زیادکردنى 500 ملیار دینار بۆ زیادکردنى مادەکانى ناو فۆڕمى خۆراک، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى کە لە پرۆژە یاساى بودجەدا هاتووە.