گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ ڕووداوێکی دیکە لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە میسڕ ڕوویدا

2021.03.27 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon

ناس كورد-

ماوەی چەند ڕۆژێکە کارەساتە جیاوازەکان بەرۆکی میسڕییەکان بەرنادەن و لە نوێترین ڕووداویشدا، ئاگرێکی گەورە لەژمارەیەک فڕۆشگای نزیک وێستگەی شەمەندەفەری پارێزگای زەقازیق لەڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ژمارەیەک گرتە ڤیدیۆی ( 27ی ئازاری 2021) کە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتی میسر بڵاوکراونەتەوە و "ناس کورد" بینویەتی، "ئێوارەی  ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە و بەتین لەژمارەیەک فڕۆشگای نزیک وێستگەی شەمەندەفەری  پارێزگای زەقازیق کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەووڵاتەوە کەوتووەتەوە".

 

لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتووە، " کڵپە و بڵێسەی ئاگرەکە خەرێک فراوانتر دەبێت  و ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە، پاراستنی مەدەنی و فریاکەوتن بەپەلە خۆیان گەیاندووەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆئەوەی ڕێگریی لەفراوانبوونی ئاگرەکە بکەن بۆ ناوچەکانی نزیک ڕووداوەکە".

 

جێی ئاماژەیە ماوەی سێ ڕۆژە کارەساتی گەورە و دڵتەزێن بەرۆکی وڵاتی میسر بەرنادات، دوێنێ (هەینی 26ی ئازاری 2021) بەهۆی پێکدادانی دووشەمەندەفەر لە نزیک پارێزگای "سۆهاج" لەباشوری ئەووڵاتە زیاتر لە 100 کەس بوونە قوربانی، لەلایەکی دیکەشەوە لەئاکامی هەرەسھێنانی باڵەخانەیەکی 10نهۆمی لەگەرەگی (جسر)ی شاری قاهیرە نزیکەی 35 کەس بوون بە قوربانی. 

 

 ئەو ڕووداوانە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە ماوەى دوو ڕۆژە کەشتییەکی زەبەلاح لەنۆکەندی سویسی ئەو وڵاتە چەقیوە و لاربووەتەوە کە ئەوەش وایکردووە ئەو ڕێڕەروە ئاوییە جیهانییە هاتۆچۆ تێیدا ڕابگیرێت و بەسەدان ملیۆن دۆلار زیان بە ئابوریی میسر و جیهان بگەیەنێت.