گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەندامێکی سەر بەموقتەدا سەدر لە لیژنەی دارایی: سبەی بودجە پەسەند دەکرێت

2021.03.27 - 23:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی سەر بەموقتەدا سەدر لە لیژنەی دارایی: سبەی بودجە پەسەند دەکرێت

ناس کورد-

ناجی ردیس سعێدی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانێتی سائرۆنی سەربە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات سبەی یەکشەممە پەرلەمان پرۆژەیاسای بودجە پەسەندبکات،دەشڵێت، کۆدەنگییەک لای لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی بودجە دروست بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سعێدی  لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی " دیجلە"ی عێراقی کە " ناس کورد" بینویەتی (شەممە 27ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " کۆدەنگییەک بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە هەیە، پێشبنی دەکەم سبەینێ یەکشەممە بودجە لە لایەن پەرلەمانەوە تێپەڕێندرێت".

 

وتیشی، "لیژنەی دارایی بەردەوامە لە کارکردن بۆ پەسەندکردنی بودجە، بەڵام پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان بەغدا وهەرێم ئەو پرۆسەیەی دواخست، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەسەر داهات و تەرخانکردنەکان هەیە".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "گۆڕینی بەهای دیناربەرانبەر بە دۆلار پەیوەندی بەیاسای بانکی ناوەندییەوە هەیە، پەرلەمانیش دەسەڵاتی یاسایی بۆ گۆڕینی نرخەکەی نییە ".

 

بڕیاربوو ڕۆژی (شەممەی 20 ئازاری 2021) پرۆژە یاسای بودجە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنکانەوە پڕۆسەکە بۆماوەی هەفتەیەک دواخرا و بریارە سبەی (یەکشەممە 28ی ئازار) دانیشتنی پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە  ئەنجام بدرێت.