ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی کۆتایی هێنان بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدات و ڕەتیدەکاتەوە هیچ پێشنیاز و پلانێکی لەوبارەیەوە خسبێتەڕوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازاری 2021، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و چەند میدیایەک ئەوە بڵاوکرایەوە کە "ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبووەتەوە و تیایدا پێشنیازکراوە دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی یەک تا 11ی بنەڕەتی لە هەفتەی داهاتوودا، جگە لە قۆناغی 12 کۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی پۆلەکانی دیکە بهێنرێت و ئەنجامی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمیان بۆ ئەژمار بکرێت."
لەوبارەیەوە سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردە هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "هیچ پێشنیازێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەوبارەیەوە و بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەی خوێندن نەکراوە و بە هەموو شێوەیەک ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە."
سەبارەت بەوەی لە داهاتوودا ئەگەری بڕیارێکی لەوشێوەیە هەیە، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم باسی لەوەکرد، "لەئێستادا هیچ پێشنیازێکی لەوشێوەیە نییە و بۆ داهاتووش دیارنییە چی ڕوودەدات."