گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

شاندی باڵای حکومەتی هەرێم گەیشتەوە بەغدا

2021.03.27 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
شاندی باڵای حکومەتی هەرێم گەیشتەوە بەغدا

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق ئەنجامبدرێت و شاندی هەرێمیش گەیشتەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەوڵەکانی لە جێگیکردنی پشکی هەرێم لە بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "شاندی باڵای حکومەتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گەیشتەوە بەغدا و دەست بە هەوڵەکانیان دەکەنەوە بۆ جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە."

 

بڕیارە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕؤی سبەینێ یەکشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجامبدرێت.

 

ئەمڕۆ شەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەندین کاتژمێر گفتوگۆی لەسەر ئەو خاڵانە کرد کە ناکۆکیان لەسەرە، لەنێویاندا پشکی هەرێمی کوردستان.

 

لەدوای کۆبوونەوەکە، هۆشیار عەبدوڵا، لە ڕاگەیەنراوێکدا (شەممە 27ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمرۆی لیژنەی دارییدا کوتلە شیعیەکان ئەو گۆرانکاریانەیان خستەڕوو کە لە ڕێککەوتنەکەی پێشوودا لەگەڵ وەفدی هەرێم کردویانە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " کوتلە شیعییەکان چەند گۆڕانکارییەکیان لە دەقی ڕێککەوتنی پێشویاندا لەگەڵ شاندی هەرێمدا کردووە، دیارتریینیان ئەوەیە کە رێگەی مەقاصەیان بڕیوە و باسی ئەوەیان لابردووە ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو ئەوا بە یاسای ئیدارەی دارایی ریژەی زیان لە هەرێم دەبردرێ، ئەوەش بۆ ئەوەیە ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو ئەوا بەغداش هیچ برە پارەیەک نەنێرێ." 

 

 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وا بڕیارە ئەو دەقە نوێیە جارێکی تر بدرێتەوە شاندی هەرێم بۆ زانینی ڕەزامەندیان یاخود ڕەتکردنەوەی."