گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کاریگەریى داخستنى نۆکەندى سوێس لەسەر نەوتى عێراق چییە؟

2021.03.27 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
کاریگەریى داخستنى نۆکەندى سوێس لەسەر نەوتى عێراق چییە؟

ناس کورد- 

مامۆستایەکى زانکۆ کاریگەرى داخرانى نۆکەندى سوێس لەسەر هەناردەى نەوتى عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەو نۆکەندە 12%ى هەموو بازرگانى جیهانى پێدا تێپەڕ دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. نەبیل مەرسومى، مامۆستاى کۆلێژى ئابوورى لە زانکۆى بەسرە (شەممە 27ى ئازارى 2021) لەئەکاونتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر نوسیویەتى، نۆکەندى سوێس کە ئەفریقا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئاسیا جیا دەکاتەوە یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگە بازرگانیەکان لە جیهاندا.

 

ئاماژەى بەوەداوە، 12%ى هەموو بازرگانى جیهان بەو نۆکەندەدا تێدەپەڕێت، بەپێى داتاکانى گۆڤارى "لویدز لیست" 160 کشتى لە هەردوو لاى کەناڵەکەوە چاوەڕوان دەکەن، 41 گوازەرەوەى زەبەلاح و 24 گوازەرەوەى نەوتى خاو.

 

ئەو مامۆستایە رونیشیکردووەتەوە، لە کۆى 39 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە کە بە دەریادا دەڕەوات یەک ملیۆن و 740 هەزارى بە نۆکەندى سوێسدا دەڕوات، بە هەردوو ئاڕاستەى نۆکەندەکەدا کە 193 کلیۆمەتر درێژة نەوت و بەرهەمە نەوتیەکان دەڕۆن، لە ساڵى 2020دا ئەوروپا ڕۆژنە 500 هەزار بەرمیل نەوتى خاوى لە سەرچاوەکانى ڕۆهەڵاتەوە هاوردە کردوە کە زۆرینەى بەو نۆکەندەدا بووە.

 

مەرسومى جەختیلەوەشکردووەتەوە، لەمانگى حوزەیرانى ساڵى 2020 هاوردەى باشور و رۆژهەڵاتى ئاسیا بە سوێسدا یەک ملیۆن و 270 هەزار بەرمیل بووە ڕۆژانە، بۆیە کاریگەرى لەسەر هەناردەى نەوتى عێراق سنوردارە، چونکە زۆرینەى نەوتەکەى بەرەو باشور دەڕوات بە دەریادا بۆ بازاڕە ئاسیاییەکان، بەشێکى ترى لە بەندەرى جەیهانى تورکیەوە دەڕوات و بەشێکى تریشى بەرەو بازاڕەکانى ئەوروپا و ئەمریکا دەڕوات.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ئەو بڕە نەوتەى عێراق کە بە گوازەرەوەکانى suezmax دەگوازرێنەوە کەمن و مانگانە 3 بۆ 5 بارهەڵگرن و ڕۆژانە لە نیو ملیۆن بەرمیل تێناپەڕن و لەئێستا 1 بۆ 2 گوازەرەوەیان گیریان خواردوە، بەڵام بەردەوامى داخستنى نۆکەندەکە دەبێتە هۆى ئەوەى ژمارەى ئەو گوازەرەوانەى گیریان خواردووە زیاد بکەن.

 

ئەوەشى ئاشکراکردووە، بەهۆى ئەوەشەوە کڕیارى نەوتى عێراقى ئاڕاستەکانیان دەگۆڕن بۆ دەریاى عەرەب و زەریاى هێمن و دواتریش .ەریاى ئەتڵەسى و دواى ئەویش گەرووى جەبەر تارق بۆ باشورى ئاسیا یاخود بەرەو باکورى ئەوروپا و بەرەو ئەڵمانیا و ناوچەکانى تر بەردەوام دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى تێچوى گواستنەوە و گرەنتى.