گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە کازمییەوە

پەیامێک لە کازمییەوە لەبارەی قەیرانە دروستکراوەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن

2021.03.27 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە کازمییەوە لەبارەی قەیرانە دروستکراوەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرباری قەیرانە دروستکراوەکان بەردەوامن لە جێبەجێردنی کارنامەی حکومەت، دەشڵێت، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا (شەممە 27ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " بەردەوامین لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت سەرباری دەنگە نەشازەكان و قەیرانە دروستكراوەكان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەم كەشە نەرێنییە كە دەویسترێت پەل بهاوێت ئامانجی كوشتنی خەونی عێراقییەكانە بۆ سبەیەكی باشتر."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكرێت پشتیوان بەخودا، هیچ پاشەكشەیەكیش لە پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت نییە."