گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دایکی دوو منداڵ بووە

پۆلیسی گەرمیان: ژنێکی 25 ساڵ لەلایەن برایەکیەوە کوژرا

2021.03.27 - 18:18
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی گەرمیان: ژنێکی 25 ساڵ لەلایەن برایەکیەوە کوژرا

ناس کورد-

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە گوندێکی قەزای کفری کەسێک بە گولـلە خوشکێکی خۆی کوشت و هەڵات، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئافرەتەکە تەمەنی 25 ساڵ و دایکی دوو منداڵ بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان (شەممە 27ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجول لە قەزای کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی  بە گولـلە کوشت و هەڵات."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئافرەتەکە بەناوی (ه . م . ک )  تەمەنی 25 ساڵ و دایکی دوو منداڵە بووە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆڕوداوەکە کردووەتەوە و  بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و گەڕان بەدوایدا دەستی پێ کردووە."

.