گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی پەرلەمانی عێراق: گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم دەستیپێکرد

2021.03.27 - 17:43
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمانی عێراق: گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم دەستیپێکرد

ناس کورد-

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیرانی عێراق بەهیچ شێوەیەک باسی پشکی هەرێم نەکراوە و ئێستا لیژنەکە گفتوگۆی لەسەر پشکی هەرێم دەستپێکردووە، دەشڵێت، پشکی هەرێم و کێشەکانی تائێستا وەکو هەفتەی پێشووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵا، لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی هاوبەشیی نێوان لیژنەی دارایی و حکومەت کە چوار کاتژمێری خایاند بەهیچ شێوەیەک باس لە پشکی هەرێمی کوردستان نەکراوە."

 

بەوتەی هۆشیار عەبدوڵا کۆبوونەوەکەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیرەکانی حکومەت دەربارەی پرسی، کورتهێنان، قەرزکردن، نرخی و بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بووە.

 

دوای کۆبونەوەمان لەگەڵ حکومەت تا ئێستا لیژنەی دارایی بەردەوامە لە کۆبونەوە و لەسەر داوای ئێمە گفتوگۆی مادەی 11ی سەبارەت بە پشکی هەرێم دەستی پێکرد."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پشکی هەرێم و کێشەکانی تا ئێستا وەکو هەفتەی پێشووە و هیچ گۆرانێکی بەسەردا نەهاتووە."