گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەی گەرما دەگاتە ژێر سفر

هەرێمی کوردستان؛ ئەمشەو ساردترین شەو دەبێت

2021.03.27 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان؛ ئەمشەو ساردترین شەو دەبێت

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم ئەمشەو لە هەرێمی کوردستان ساردترین شەوی مانگی ئازار دەبێت و لە هەندێک ناوچە پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (شەممە 27ی ئازاری 2021) لە پەیجی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە، "له ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستەهەوایەکی ساردەوە کە بووەتە هۆی دابارینی بەفر لەناوچەکانی تورکیا و چیاکانی هەرێم، ئەمشەو پلەکانی گەرما بۆ نزمترین ئاست دادەبەزن بە درێژای مانگی سێ و بەهاری ئەمساڵ و بەوهیوایەی کەمترین زیانی کشتوکاڵی هەبێ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینی دەکرێ ئەمشەو لە زۆربەی ناوچە شاخاوی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی داببەزن و لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی بۆ ژێر سفر یاخود بۆ نزیک سفر داببەزێت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کاریگەری ئەم بارستەهەوایە بۆ سبەی لاوازدەبێ و پاشان له ڕۆژی دووشەمەوە له ئەنجامی کشانەوەی بارستەهەوای سارد و نزیک بوونەوەی بارستەهەوای گەرم پلەکانی گەرما ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکەن."