گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەرپرسی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە قسەی جیاواز لەبارەی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێم دەکات

2021.03.27 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە قسەی جیاواز لەبارەی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێم دەکات

ناس کورد-

لەدوای ڕاگەیەندانی تۆمارکردنی سێ جۆری نوێی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە، بەرپرسی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە دەڵێت، چوار مانگ پێش ئێستا وتویانە کۆرۆنای گۆڕاو لە کوردستان هەیە، بەڵام سەد بەیاننامەیان لەسەر دەرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازاری 2021، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی هۆشداریدا لە مەترسییەکانی کۆرۆنا و تۆمارکردنی چوار جۆری جیاوازی کۆرۆناشی ڕاگەیاند.

 

لەپاش ئەوە، شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە (شەممە 27ی ئازاری 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، " کاتێک چوار مانگ پێش ئێستا وتمان کۆرۆنای گۆڕاو لە کوردستان هەیە سەد بەیاننامەمان لەسەر دەرکرا فەرمون ئەوە ئەنجام."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتێک لە شەڕ دژی کۆرۆنا ساڵ زیاتر لەمەوبەر دەستمان پێ کرد بە دروست کردنی نەخۆشخانەی ئاسا نەک هەندێک هاوکار نەبوون، بەلکو بە دەسکێش و ماسکێک هاوکاری نەکراین، کاتێک داوای رێکاری گرنگ و تەندروستمان کرد پێش ئەوەی زیان بگات بە چەندین شێوە بەرپەچ دراینەوە و قسەمان پێ وترا."

 

ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە و بەرپرسانی تەندروستییش هۆشداری لە خراپتربوونی دۆخەکە و پڕبوونی نەخۆشخانەکان لە توشبووانی کۆرۆنا دەدەن.