گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى هێرشى راگەیاندنى بۆ سەر پارتى راگرت

2019.06.03 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى هێرشى راگەیاندنى بۆ سەر پارتى راگرت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەزگاکانى راگەیاندنى حزبەکەى راسپارد بە راگرتنى هێرشى راگەیاندن بۆ سەر پارتى دیموکراتى کوردستان. . وتەبێژی یەکێتی نیتشیمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە راگەیاندنەکانی حزبەکەی دەکات کە هێرشی راگەیاندن دژی پارتی دیموکراتی کوردستان رابگرن. . لە راگەیەندراوەکەی لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی ئاماژە بەوە کراوە، ئەم بارودۆخە هەستیارو مەترسیدارەی كوردستان و ناوچەكەی پێدا گوزەر دەكات، وادەخوازێت كە گەلی كوردستانیش ئامادەباشی تەواوی هەبێت بۆ سەرجەم ئەگەرەكان و رووداوە پێشبینی كراوەكان. . وتەبێژی یەکێتی لە راگەیەندراوەکەیدا بەپێویستیدەزانێت لە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی نیشتمانی گیانی تەبایی و یەكڕیزی بپارێزرێت، نەك سەنگەر لەیەكتر گرتن و تەخوینكردنی یەكدی و فراوانكردنی دەلاقەی ناكۆییە سیاسییەكانی نێوانیان. . لەبەشێکی پەیامەکەیدا لەتیف شێخ عومەر سەرجەمی دەزگاكانی راگەیاندنی یەکێتی ئاگاداركردۆتەوە، هەرچی پێویستە بۆ پاراستنی ئەو یەكڕیزی و تەباییەی خەڵكی كوردستان، ئەنجامی بدەن و دووركەونەوە لە وەڵامدانەوەی هێرش و پەلاماری ناڕەوای چ لایەنێك كە بیەوێت ئاشتی كۆمەڵایەتی تێكبدات و شەڕی راگەیاندن بەرپا بكات. .