گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ئومێدی هاوسەرگیریی

چیرۆکی ئەو ژنەی لەبەر عەشقەکەى زانیاری گرنگی ئەمریکای دایە حزبوڵای لوبنانی

2021.03.27 - 13:05
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی ئەو ژنەی لەبەر عەشقەکەى زانیاری گرنگی ئەمریکای دایە حزبوڵای لوبنانی

ناس کورد-

وەزارەتى دادى ئەمەریکا ئاشکراى کرد، وەرگێڕێکى پێشووى وەزارەتى بەرگریی ئەمەریکا بۆ ئەوەى شوو بە پیاوێکى لوبنانى بکات چەندین زانیارى هەستیارى بۆ حزبوڵاى لوبنانى درکاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانى ئەمەریکا لە هەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (27ى ئادارى 2021) بڵاویان کردەوە، بەپێى چەند بەڵگەیەکى دادەوەرى ئەمەریکا، مەریەم تەها تۆمسۆنى تەمەن 63 ساڵ لەدواى کوژرانى قاسمى سولەیمانى دەستى کردووە بە ناردنى زانیارى نهێنى بۆ حزبوڵاى لوبنانى.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، تۆمسۆن تا ئەوکاتەى لەمانگى شوباتى 2020 دەستگیرکراوە و لەساڵى 2019ەوە مۆڵەتى دەستڕاگەیشتنى بە زانیارییە نهێنیینەکان لەسەر ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانى ئەمەریکا لە عێراقدا هەبووە.

 

باس لەوەش کراوە، چەند ساڵێک پێش ئێستا تۆمسۆن کەسێکى لوبنانى لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ناسیووە و ئەو کەسەش وتوویەتى خزمێکى نزیکى لە وەزارەتى ناوخۆى لوبنان هەیە و هەروەها پەیوەندى بە حزبوڵاى لوبنانیەوە هەیە.


بەپێى میدیاکان، دواى کوژرانى قاسمى سولەیمانى پیاوە لوبنانیەکە داواى زانیارى لە تۆمسۆن کردووە لەسەر ئەو کەسانەی کە هاریکارى ئەمەریکایان کردووە لە کوژرانى سولەیمانیدا و تۆمسۆنیش ئەوەى زانیووە کە ئەو زانیاریانەى بۆ حزبوڵایە.


میدیاکانى ئەمەریکا دەشڵێن، گەرچى تۆمسۆن پیاوەکەى نەبینیوە بەڵام ئومێدى ئەوەى خواستووە هاوسەرگیرى لەگەڵدا بکات و بەرەو لوبنانیش بیبات، بۆیە لەوە ترساوە ئەگەر زانیارییەکان نەداتە ئەو پیاوە ئەوا پەیوەندییەکانیان کۆتایى دێت و هاوسەرگیریەکەشیان سەرناگرێت.

 

وەزارەتى دادى ئەمەریکا ئەوەى ڕایگەیاندووە، تۆمسۆن زانیارى لەبارەى 10 کەس و هەروەها 20 بنکەى سەربازیی ئەمەریکا و چەند پلانێکى تەکنیکى داوەتە ئەو پیاوە لوبنانیە.


ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە بەرامبەریشدا ئەو پیاوە بە تۆمسۆنى وتووە زانیاریەکانت باشن و ئاسودەى دروستکردووە و دواى گەیشتنى بە لوبنانیش دەیباتە لاى سەرکردەیەکى سەربازى حزبوڵا.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە، تۆمسۆن دانى بە تاوانەکانیدا ناوە و مانگى حوزەیرانى داهاتووش دادگاییکردنەکەى تەواو دەبێت و پێدەچێت سزاى زیندانیکردنى هەتا هەتایى بۆ دەربچێت.