گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری بزانە

ڕۆشنا بەهۆی زۆری سوتاوییەکەوە گیانی لەدەستدا

2021.03.27 - 12:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆشنا بەهۆی زۆری سوتاوییەکەوە گیانی لەدەستدا

ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ ڕۆشنا فوئاد، ئەو ژنەی ڕۆژی 22ی ئەم مانگە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی خۆیان لە قەزای چەمچەماڵ سوتابوون، گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (27ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە 22ی ئازاری 2021 دوو حاڵەتی سوتاوی گەیشتنە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کە ژن و پیاوێک بوون و هاوسەری یەکتر بوون، بەهۆی زۆری سوتاوییەکەی ژنەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی سلێمانی کران.


باسی لەوەشکرد، بەیانی ئەمڕۆ ڕۆشنا فوئاد کە لە دایکبووی 1997ـە بەهۆی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.