ناس کورد-
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت، جگە لە كۆرۆنا كۆنەكە سێ جۆری تری كۆرۆنای گۆڕاومان دیاریكردوە، بۆیە "ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەباح هەورامی لە بڵاوکراوەیەکیدا لە فەیسبوکی خۆی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (27ی ئازاری 2021) دەڵێت، "حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە وەك وڵاتان رێكاری زانستی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێتەبەر، زۆر شوێنیش بەهێندەی خوێندنگەكان گرنگ نین و كراونەتەوە كەچی خوێندنگەكان تاكو ئێستا داخراون."
دەشڵێت، "دوای ئەوەی ژمارەیەك كیتی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاومان هێناوە و پشكنینمان كردووە، توانیمان سێ جۆری ڤایرۆسی گۆڕاو و جۆرە كۆنەكە دەستنیشان بكەین لەنێوان ئەو كەسانەی پشكنینەكەمان بۆ ئەنجامداون."
لە کۆتاییدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی خۆپارێزی بن.