گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

بایدن بانگهێشتنامەیەک بۆ 40 سەرکردەی جیهانی دەنێرێت

2021.03.27 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن بانگهێشتنامەیەک بۆ 40 سەرکردەی جیهانی دەنێرێت

ناس کورد-
سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتى 40 سەركردەى جيهانى دەکات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کەشوھەوا کە بڕیارە لە 22-23ی نیسان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەبچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپیی ڕاگەیەنراوێکی کۆشکی سپی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بانگھێشتی 40 سەرکردەی جیھانی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کەشوھەوا کردووە کە بڕیارە لە 22-23ی نیسان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەبچێت و دەڵێت، لوتکەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ڕای گشتی پەخش دەکرێت.


ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە کە بایدن لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونییەوە گەڕاوەتەوە رێککەوتنی پاریس بۆ کەشوھەوا کە سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترەمپ لێی جیاببویەوە.


ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە لوتکەی سەرکردەکان جەخت لەسەر پێویستیی گرتنەبەری بەرەنگاربوونەوەیەکی بەھێزتر لە دژی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و سوودە ئابوورییەکانی دەکرێتەوە.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "پێش بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، کە مانگی تشرینی دووەم لە گلاسگۆ کۆدەبنەوە، ئەم لوتکەیە رووداوێکی گرنگ دەبێت".



هەریەک لە سەرۆکی ڕوسیا، سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، سەرۆکی چین، سەرۆکی کۆنسەی یەکێتی ئەورووپا، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، راوێژکاری ئەڵمانیا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە نێو ئەو 40 سەرکردەیەدان کە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن بانگھێشتی لوتکەکەی کردوون.