گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چارەسەرێک بۆئەوانەى بەهۆی کۆرۆناوە هەستی بۆنکردنیان لەدەست داوە

2021.03.27 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
چارەسەرێک بۆئەوانەى بەهۆی کۆرۆناوە هەستی بۆنکردنیان لەدەست داوە

ناس کورد-

شارەزایانى پزیشکى ڕێنمایى ئەو کەسانە دەکەن کە دوای چاکبوونەوەیان لە کۆرۆنا هەستى بۆنکردنیان لەدەستداوە، ڕۆژانە ڕاهێنان لەسەر بۆنکردن بکەن بەتایبەت بۆنکردنى چوار شتی ناسراو و کاریگەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (27ى ئادارى 2021) دەڵێت، لەگەڵ بەردەوامى پەتاى کۆرۆنادا ژمارەى ئەو نەخۆشخانە زیاتر دەبن کە هەستى بۆنکردن یاخود ئەوەى پێدەوترێت بارۆسمیا لەدەستدەدەن و ئەوەش تێکچونێکى بێزارکەرە کە چەند شتێک پێشتر بۆنکردنیان ئاسایی بوو ئێستا بۆنێکی ناخۆیان لێ دێت.

 

بەپێ ئەنجامى شیکارییەک کە ڕۆژنامەکە خستوویەتیەڕوو، لە 77% ئەوانەى کە دووچارى ئەو نەخۆشییە دەبن بەدەست لەدەستدانى هەستى بۆنکردنەوە دەناڵێنن کەدواى ئەوەى پەتاکە دەگرن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، چارەسەرى ئەو حاڵەتە ڕاهێنانە لەسەر بۆنکردن و ئەوەش باشترین چارەسەرى سروشتیە لەڕێگەى لوتەوە.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، دەکرێت ڕاهێنانى بۆنکردن ڕۆژانە دوو جار بێت و بۆ ماوەى چەند مانگێک بەردەوام بێت بۆ ئەوەى ببێتە پاڵنەرێک بۆ گەڕانەوەى سیستمى بۆنکردن یاخود یارمەتیدەرێک بێت بۆ گەڕانەوەى هەستى بۆنکردنەکە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێى چەند توێژینەوەیەک ڕاهێنان لەسەر بۆنکردن دەتوانێت چارەسەرێک بێت بۆ ئەوانەى کە هەستى بۆنکردنیان بەهۆى پەتاى ڤایرۆسى ترەوە لەدەستداوە وەکو هەوکردنى جیوبەکانى لوت.



تیشک خراوەتە سەرئەوەش، لەدواى دوو هەفتە لە نەگەڕانەوەى هەستى بۆنکردن بەشێوەیەکى سروشتى، ئەو ڕاهێنانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕانەوەى هەستى بۆنکردن بەڵام سەرەتا بۆنەکان ناخۆش دەبن و هەستى بۆنکردن تێکدەچێت و ئەوەش پێدەوترێت بارۆسمیا واتا نیشانەیەک دەبێت بۆ چارەسەرى ئەو دۆخە بۆیە شارەزایانیش لەو بڕوایەدان ڕاهێنان لەسەربۆنکردن سودى دەبێت.

 

لاى خۆشیەوە، جیرۆم ئار لیتیچین، پزیشکى پسپۆڕى گوێ و قوڕگ و لوت لە زانکۆى بڕۆکسل ڕایگەیاندووە، لە دوو دانیشتنیاندا لەگەڵ نەخۆشەکانیاندا هانیان دەدەن بۆ ئەوەى لە ماڵەوە ڕاهێنان لەسەر بۆنکردن بکەن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گەرچى ڕوو نییە ژمارەى ئەوانە چەندە کە ئەو ڕاهێنانەیان کردووە بەڵام نزیکەى یەک لەسەر چواری ئەوانەى دووچارى پەتاکە دەبن کێشەیان لەهەستى بۆنکردندا بۆ دروستدەبێت لەدواى 60 ڕۆژ لەدەرکەوتنى نیشانەکانى کۆرۆنا پێیانەوە.


ئەوەشى خستووەتەڕوو، بەڵام لەدواى شەش مانگ دواى چاکبوونەوە لەپەتاکە نزیکەى 95% هەستى بۆنکردنیان بۆ گەڕاوەتەوە.

 

بەپێى وتەى پزیشکەکە، هیچ ڕێگایەکى یەکگرتوو نییە بۆ پڕۆسەى ڕاهێنانى بۆنکردن لە جیهاندا بەڵام شارەزایان ڕێنمایى ئەوانە دەکەن بچنە شوێنێک کە بەئاسانى بتوانن ڕاهێنانى بۆنکردن بکەن بۆ نمونە لەسەر جێگا و بۆنکردنى بۆ ماوەى 20 خولەک بەردەوام بێت هەموو دانیشتنێکیش بۆ بۆنکردن لەخولەکێک کەمتر نەبێت.


هەر بەپێى ڕێنمایى شارەزایان، توشبووەکە پێویستى بە بۆنکردنى چوار بۆنى دیار هەیە بۆ ئەوەى ختوکەى بیرەوەرییە بەهێزەکانى بدات لەڕاهێنانى بۆنکردندا.

 

هاوکات دکتۆر تۆماس هامیل، پسپۆڕى قوڕگ و لوت و گوێ لە زانکۆى درێسدنى ئەڵمانیا دەڵێت، "ئەگەر پێویستى کرد با ڕاهێنانى بۆنکردنەکە بۆ ماوەى یەک ساڵ بەردەوام بێت".