گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

نرخی نەوتی خاو بەرزبوویەوە و هۆکارەکەش لە میسرە

2021.03.27 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوتی خاو بەرزبوویەوە و هۆکارەکەش لە میسرە

ناس کورد-

دوای نزیکەى مانگێک لە دابەزینی نرخەکەى، جارێکی تر نرخی نەوتی خاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەوەش دوای ئەوەى کەشتییەکی 400 مەتری نۆکەندی سوێسی لە میسر داخستووە و بووەتەهۆی پەکخستنی بازرگانی لە نۆکەندەکەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


لە ئێستادا نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی 3.92% بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک بە 64 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە 60 دۆلار و 73 سەنت دەفرۆشرێت.

 

لە ماوەى ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنا و نەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون لەبارەى کاریگەریی ڤاکسینەکانەوە کە ئەوەش کاریگەری لەسەر بازاڕ و پیشەسازی دادەنێت، نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی.

 

captadfdfdfure-1024x656.png


نزیکەى هەفتەیەکە کەشتیی ئێڤەرگرین لەناو لمی نۆکەندی سوێسدا چەقیوە و بە باری پانیدا هەموو نۆکەندەکەی داخستووە، کەشتییەکە 400 مەترە.


ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، بە مەبەستی فوتارکردنی کەشتییەکە، هێزی دەریاوانی میسر پلانی هەیە نۆکەندەکە وشک بکات و تیمێکی هونەریی تایبەتمەند بنێرن، پێدەچێت قوتارکردنی کەشتییەکە چەند هەفتەیەکی پێبچێت.