ناس كورد_
پاسەوانی گۆڕی ژنە نوسەری میسری نەوال سەعداوی كە چەند ڕۆژێك بەر لەئێستا كۆچی دوایی كرد هەڵهات و بەرگەی هاوارە ترسناكەكانی شەوانی گۆڕەكەی نەگرت. ئەمە هەواڵێكە لە سوشیال میدیای عەرەبی بڵاوبوو، بەڵام ڕاستییەكە بەمجۆرەی خوارەوەیە:
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەدواداچوونە میدیاییەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن ئەو قسەو باسانە هیچ بنەمایەكیان نییە، هەندێ وێنەش تێكەڵ و پێكەڵ كراون كە بۆ ئەوەی وادەربكەوێت نەوال سەعداوی لەگۆڕدا مارو دووپشك دەورەیان داوە.
بەپێی ئەو بەدواداچوونانەشی "ناس" لەرێگەی "مسبار" ـەوە كردوویەتی پاسەوانی گۆڕی نەوال سەعداوی هیچ لێدوانێكی نەداوە و كچەكەی د. مونا حیلمی لە پەیجی خۆی "فەیسبوك" نووسیویەتی، خێزانەكەیان رازی نەبوون بە مەراسیمی ناشتن لەسەر ئەو داب و نەرێتەی كە باوە لەسەر وەسێتی سەعداوی خۆی، هەر لەبەر ئەوەش دوور لەچاوی كامێرا و قەرەباڵغی بەخاك سپێردراوە لە گۆڕستانی تایبەتی خێزانەكەی.