ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرمی دەکات و ڕایگەیاند، لەسەر لوتکەی شاخەکان بەفر دەبارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕآگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "ئه‌مشه‌و ئاسمانى ناوچه‌كانى باكور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم نيمچه هه‌ور و هه‌ندێ كات هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات پهڵهههر هه‌ور و نيمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارينى بارانى مام ناوه‌ند له ناوچه شاخاويه‌كان و بارينى به‌فرێكى كه‌م له سه‌ر لوتكه‌ى شاخه‌كان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هه‌روه‌ها پێشبينى ده‌كرێ له بهرەبهياندا كه‌مێك باران له سه‌نته‌ري شارى هه‌ولێر و دهۆك ببارێ."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "به‌هۆى هاتنى بارسته ههوايهكى نيمچه سارد له توركياوه سبه‌ى به‌يانى پله‌كانى گه‌رما تا ڕاده‌يه‌ك دابه‌زێت به تايبه‌ت له باكورى هه‌رێم و خێرايى با (20-25)كم/س دەبێت."
ئه‌مه‌ش باران بارينى هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمه:
هه‌ولێر دڵۆپ دڵۆپ
پيرمام 1.4 ملم
دهۆك دڵۆپ دڵۆپ
ئاكرێ 0.6 ملم
بامه‌رنێ 1.8 ملم
بارزان 1.4 ملم
حاجى ئۆمه‌ران 2.0 ملم
كانى ماسى 1.8 ملم
سۆران 0.4 ملم
سمێلان 0.8 ملم
مێرگه‌سۆر 7.8 ملم
سيده‌كان 2.0 ملم
چۆمان 0.4 ملم