ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت نرخەکەی زیاتر لە %4 بەرزبووەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمشەوی (هەینی 26ی ئازاری 2021) نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە دەوروبەری 64 دۆلار و 60 سەنت و بەوەش نرخەکەی 2 دۆلار و 64 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە زیاتر لە %4.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەهەمانشێوە زیاتر لە %4 نرخەکەی بەرزبووەتەوە.