گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن؟

’’دوای بردنەوەی خەڵاتێکی دوو ملیۆن دۆلاری بەڵام کەوتەوە سەر ساجی عەلی’’

2021.03.26 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
’’دوای بردنەوەی خەڵاتێکی دوو ملیۆن دۆلاری بەڵام کەوتەوە سەر ساجی عەلی’’

ناس کورد-

دواى ئەوەى ژنێکى بەڕیتانى خەڵاتێکى 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارى دەباتەوە، ئەو پارەیە لەکارى ناڕەوادا خەرج دەکات و دەیخاتە دۆخى مایەپوچبوونەوە و لەئێستاشدا چاوى لەدەستى حکومەتە بۆ خەرجییەکانى ڕۆژانەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى ڕۆژنامەى سەنى  بەریتانی ( 26ى ئادارى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لەساڵی 2003 کارلی ڕۆگەرز وەک بچوکترین کەس دەبێتە براوەى خەڵاتێکى بەریتانیى دەبێت بەبڕی 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار کە ئەو کات تەمەنى 16 ساڵان بووە.



ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدواى 18 ساڵ و بردنەوەى خەڵاتێکی 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ڕۆگەرز لەئێستادا مایەپوچ بووە و لەسەر هاریکارییەکانى حکومەت ژیانى ڕۆژانەى بەڕێدکات.

 

بەپێى ڕؤژنامەکە، بەمدواییانەش بەهۆى کێشانى مادەى بێهۆشکەرى کۆکایینەوە لەکاتى لێخوڕیندا ڕۆگەر ئۆتۆمبیلەکەى لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکى تردا پێکیداداوە و دواتر ویستوویەتى هەڵبێت، بەڵام پۆلیس دەستگیرى کردووە و دەرکەوتووە ئەو ژنە براوەى خەڵاتە دوو ملیۆن و نیوەکەیە.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، دواى دەستکەوتنى ئەو بڕە پارە زۆرە، ڕۆگەرز بەشێکى زۆرى بۆ نەشتەرگەرى جوانکارى و ئاهەنگ و کڕینى جلى گرانبەها و هەروەها بۆ مادەى بێهۆشکەر خەرجکردووە و بڕى زیاتر لە 700 هەزار دۆلاریشى لێداوەتە خێزان و هاوڕێکانى.

 

پێشتر ڕۆگەرز لەکارگەیەک کارى کردووە و دواى بردنەوەى خەڵاتەکەشى پیاوێکى ناسیوە و هاوسەرگیرى لەگەڵیدا کردووە کە بەوتەى خۆى پڕ کێشە بووە.

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، دواى ئەوەى ئەو ژنە دەچێـتە ناو دونیاى مادە بێهۆشکەرەکانەوە حکومەتى بەریتانیا مناڵەکانى لێوەردەگرێتەوە و خۆیشى پەنا دەباتە بەر پەیدا کردنى خەرجى ناڕەوا بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرى جوانکارى.