ناس کورد-
میدیاکانی میسڕ ڤیدیۆی ساتی ڕووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکەی ئەمڕۆی ئەو وڵاتەیان بڵاوکردەوە کە تیایدا 32 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکە، یەکێک لە شەمەندەفەرەکان لەسەر ڕێڕەوی خۆی دەڕوات و لەدواوە شەمەندەفەرێکیتر بەخێراییەکی زۆر پێیدادەکێشێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئازاری 2021، لە ناوچەی تەهتای سەربە پارێزگای سوهاگ لە وڵاتی میسڕ دوو شەمندەفەر پێکیاندادا و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی میسڕ بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 36 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە بۆ گواستنەوە تەرمەکان و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە.
هاوکات وەزیری گواستنەوەی ئەو وڵاتە، فەرمانیکردووە بە دەستبەسەرکرانی شۆفێران شەمەندەفەرەکان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە.