گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە چ تۆمەتێک؟

دژەتیرۆری تورکیا 25 هاووڵاتی عێراقی دەستگیرکرد

2021.03.26 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
دژەتیرۆری تورکیا 25 هاووڵاتی عێراقی دەستگیرکرد

ناس کورد-

بەتۆمەتى پەیوەندى بەداعشەوە، دەزگاى دژەتیرۆرى تورکیا 25 هاووڵاتى عێراقی لە ئەنقەرەى پایتەختى ئەو وڵاتە دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەهەوالێکى دا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (26ى ئادارى 2021) ئاژانسى هەواڵى فەرمیى تورکیا لەسەر زارى سەرچاوەیەکى ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە، 26 تۆمەتبار لەناو تورکیادا دەستگیرکراون بەتۆمەتى  پەیوەندى بوون بەداعش و هەروەها ئەنجامدانى چالاکى لەناوچەکانى شەڕدا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەو ژمارەیە 25 تۆمەتباریان ڕەگەزنامەى عێراقییان پێ بووە.

 

باس لەوەش کراوە، ئۆپراسیۆنەکان بۆ دەستگیرکردنى دواهەمین تۆمەتبارى ئەو ڕووداوانە بەردەوامە.