گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی ڕووداوەکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ بەهۆی پێکدانانی دوو شەمەندەفەر لە میسڕ 32 کەس گیانیان لەدەستدا

2021.03.26 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەهۆی پێکدانانی شەمەندەفەرەوە لە باشوری وڵاتی میسڕ 32 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 66 کەسی دیکەش برینداربوون و دیمەنی ڕووداوەکەش تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەی تەنیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئازاری 2021، لە ناوچەی تەهتای سەربە پارێزگای سوهاگ لە وڵاتی میسڕ دوو شەمندەفەر پێکیاندادا و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی میسڕ بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 66 کەسیش برینداربوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، 36 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە بۆ گواستنەوە تەرمەکان و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە.

 

هاوکات وەزیری گواستنەوەی ئەو وڵاتە، فەرمانیکردووە بە دەستبەسەرکرانی شۆفێران شەمەندەفەرەکان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە.