گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆجالان چی وت؟

ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئۆجالان و براکەی ئاشكراکرا

2021.03.26 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئۆجالان و براکەی ئاشكراکرا

ناس کورد-

ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی عەبدوڵا ئۆجالان و محەمەد ئۆجالانی برای ئاشکراکرا و ئۆجالان بە براکەی ڕایگەیاندووە، "حکومەتی تورکیا یارییەکی هەڵە دەکات،بەڵام ئێوەش هەڵەن، ئەمە بابەتێکی سیاسییە، نە یاساییە و نە ڕاستە، پێویستە پارێزەرانم بێنە ئێرە و لەگەڵیان دانیشم."، ئاماژەی بەوەشکردووە، نایەوێت کەس لەبەر ئەو مان لە خواردن بگرێت و بمرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد ئۆجالان، بڕای عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پێنجشەممە 25ی ئازاری 2021) لەلایەن داواکاری گشتیی ڕۆحاوە، بانگهێشت کرا بۆ ئەوەی لەژێر چاودێریی داواکاری گشتیدا، بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکات.

 

لەوبارەیەوە محەمەد ئۆجالان بە ئاژانسی "میزۆپۆتامیا"ی ڕاگەیاند، "کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی 24ی ئەم مانگە، لەلایەن کەسێکەوە کە خۆی وەک بەڕێوەبەری زیندانی ئیمرالی ناساندبوو تەلەفۆنم بۆ کرا و پێی وتم کە پێویستە ڕۆژی 25ی مانگ لە بینای داواکاریی گشتیی ڕۆحا بم تا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالانی برام قسە بکەم."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەیانی یەکسەر خۆی گەیاندە دادگای ڕۆحا، داوای لێکرا کە بۆ ماوەی 10 خولەک لە ژوورێکی قاتی ژێرەوەی بیناکە بێت و لەوێ کارمەندێک هەیە پەیوەندییەکەی بۆ ڕێکدەخات، دەنگی تەلەفۆنەکە هات، دوای وەڵامدانەوە ئۆجالان یەکسەر وتی، ”چۆن هاتوویتە ئێرە؟ کێ تۆی هێناوە؟ ئەمە چۆنە؟ لە کوێوە پەیوەندی دەکەیت؟."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "براکەم وتی، هەم تۆ هەڵەی هەمیش دەوڵەت، هۆکارەکەشی ئەوەیە، ساڵێکە هیچ دیدارێک نەکراوە، ئەمە لە یاسای دەوڵەت و هیچ یاسایەکی دیکەش جێگە ناگرێت، هاتنی تۆ هەڵەیە و زۆر مەترسیدارە، دەوڵەتیش مەترسیدارە، ئەمە شتێکی ڕاست نییە، ئەگەر دیدارێک بکرێت پێویستە لە چوارچێوەی یاسادا بێت، نابێت بە دڵی خۆیان و دوای ساڵێک دیدارێک بە تەلەفۆن دروست بکەن، ئەوەی ئێوە دەیکەن زۆر هەڵەیە، دەوڵەت یارییەکی هەڵە دەکات، ئێوەش، ئەمە یاسایی نییە، ڕاست نییە، هیچکات قبوڵ ناکرێت، دەمەوێت پارێزەرانم بێنە ئێرە و دیدارم لەگەڵدا بکەن، 22 ساڵە لێرەم، ئەگەر کێشەیەک بێتە پێش چۆن دەبێت؟ ئەم کێشەیە تەنیا لە ڕێگەی یاساوە چارەسەر دەکرێت، بۆ نایەنە ئێرە؟، ئەگەر چاوپێکەوتنێک بێت دەبێت لەگەڵ پارێزەران بێت، چونکە ئەم دۆخە هەم سیاسییە هەمیش یاساییە."

 

محەمەد ئۆجالان دەشڵێت، بە ئۆجالانی وتووە، یەکێک لە هۆکارەکانی چوونی بۆ ئەوێ چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردنە و ئەویش وتوویەتی، ”نامەوێت کەس بۆ من لە مانگرتن لە خواردن لە زینداندا بمرێت، پێشتریش ئەمەم وتبوو، ئێستاش دەیڵێمەوە، پێویست بەمە ناکات، ئەمە شتێکی قورسە، پێویستە ئێوە ئەمە ببینن."

 

"نزیکەی چوار بۆ پێنج خولەک قسەمان کرد، دەنگێک بە لاوازی هات، بە باوەڕم دەنگی سەرۆک بوو، وتی، ئەم دیدارە زۆر هەڵەیە، ئەمە دیداریش نییە، بەڵام دوای ئەمە تەلەفۆنەکە پچڕا."، محەمەد ئۆجالان وای وتووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوای پچڕانی تەلەفۆنەکە، دۆخەکەم بەو کاربەدەستەی لەوێ بوو گەیاند، ویستیان لەوێ بمێنم، دواتر کەسێکی دیکە تەلەفۆنی کرد و وتی پێویستە لەوێ بمێنیت، دوای 10 بۆ 15 خولەک، وتم چیتر تەلەفۆن ناکرێتەوە، دوایی وتیان، دیدار تەواو بووە."